لە شارۆچکەی فاگێرستا لە سوید، هاوڵاتییەک بە شمشێرەوە چووەتە سەر خوێندنگەیەکی ئامادەیی و بەهۆیەوە چەند کەسێک بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی شارەوانیی فاگێرستا، هێرشکارەکە بە شمشێرەوە چووەتە ناو قوتابخانەی (برینێڵسکۆلان) و پەلاماری ئامادەبووانی داوە. میدیا ناوخۆییەکانی سوید بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دوای تەقەکردن لە هێرشکارەکە، دەستگیریان کردووە.
لەم بارەیەوە پۆلیسی سوید ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و داوایان لە هاووڵاتییان کردووە تاوەکو ئاساییبوونەوەی بارودۆخەکە لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە.