هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، داوا ده‌كات یه‌كڕیزیی هێزه كوردییه‌كان تاوه‌كو گه‌یشتن به دیاریكردنی چاره‌نووس به‌رده‌وامبێت.
بەبۆنەی 79ـیەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا ده‌كات، ئه‌و یه‌كڕیزییه‌ی ئێستا له نێوان هێزه كوردییه‌كاندا هاتووه‌ته ئاراوه، تاوه‌كو گه‌یشتن به دیاریكردنی چاره‌نووسی كورد به‌رده‌وامبێت.
هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌ڵێت "ڕژێمی په‌هله‌وی به له‌سێداره‌دانی قازی و هاوڕێكانی، ده‌یویست ده‌نگی ئازادیی كورد كپ بكات".
ده‌شڵێت، پێشەوا قازی، بە دامەزراندنی کۆماری کوردستان، نمونەیەکی پێشکەوتووی حوکمڕانیی نیشانی جیهان دا و بووە سیمبولی یەکڕیزیی نێوان چین و توێژە جیاوازەکان.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، هاوپه‌یمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت "کۆماری ئیسلامی، هەمان سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ڕژێمی پێشوو پەیڕەو دەکات و بە سیاسەتە شەڕخوازانەکانی، ناوچەکەی ڕووبەڕووی ناسەقامگیریی کردووەتەوە".
هاوپه‌یمانییه‌كه، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، تاكە وەڵام بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ڕژێم، یەکڕیزیی هێزە کوردییەکانە و خەباتیان تا بەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس بەردەوام دەبێت.