هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، لە 38ـەمین ساڵیادی بۆردمانی کیمیابارانی هەڵەبجە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕژێمە داگیرکەرەکانی کوردستان هەمیشە ئامانجیان لهناوبردنی نەتەوەی کورد بووە، بەڵام کارەساتهكانی وەک هەڵەبجە و ئەنفال نەیانتوانیووە ئیرادەی خۆڕاگریی کورد تێکبشکێنن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕژێمی پێشووی عێراق بە چەکی کیمیایی زیاتر لە پێنج هەزار کەسی، بە تاوانی کوردبوون شەهیدکرد، ئهوكات بەهۆی بەرژەوەندی زلهێزەکان، ئەو تاوانە گەورەیە پەردەپۆش کرا و بکەرانی دادگایی نەکران.
هاوپەیمانییەکە دەڵێت، هەر لەو ڕۆژەدا 72 پێشمەرگەی گوردانی شوانی کۆمەڵە دوای بەرکەوتنیان بە گازی کیمیایی، کەوتنە کەمینی هێزەکانی حکومەتی ئێران و شەهید کران.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دووپاتیدهكاتهوه، خەباتی ڕەوای گەلی کورد تا گەیشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری بەردەوام دەبێت.