ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، تورکیا سێ دەروازەی سنوریی هاوبەشی لەگەڵ ئێراندا ڕاگرتووە و چیتر ڕێگە بە هاتوچۆکردن لە ڕێگەی ئەم سێ دەروازەیەوە نادرێت.
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا ڕایگەیاندووە، هەرسێ دەروازەی سنوری کاپیکۆی وان، دۆغو بایەزیدی ئاگری و ئەسەندەرەی جۆلەمێرگ، کە هەرسێکیان دەروازەی سنوریی هاوبەشن لەگەڵ ئێراندا داخراون.
وەزیری بازرگانیی تورکیا گوتویهتی، ڕێکارەكه بەهۆی ئاڵۆزیی دۆخی ناوچەکە، بە تایبەت شەڕی نێوان ئیسرائیل - ئێران گیراوەتەبەر، بەڵام هاوڵاتیانی ئێرانی دەتوانن لە دەروازە سنورییەکانی دیكهوه بگەڕێنەوە ئێران.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، هاتنی هاوڵاتیانی تورکی و وڵاتی سێیەم بۆ ناو خاکی تورکیا قبوڵ دەکەن.