ڕاستەوخۆ

نەژاد عەبدوڵا: گرفت لەبەردەم پرۆسەى خوێندنى ئۆنلاین هەبوو

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ماوەى دروستبوونی جەنگ و گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا، بە ناچارى دەستمان بە خوێندنى ئۆنلاین کرد، بەڵام کێشە و ئاستەنگى زۆر لەبەردەم پرۆسەکە دروست بوو.

نەژاد عەبدوڵا بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەو ناوەندانەی خوێندن کە لە دەرەوەى شارەکانن کێشەکان تێیاندا زیاتربوو. ناوبراو کێشەکانی بۆ، نەبوونى کارەبا و خراپى هێڵەکانى ئینتەرنێت و هەروەها نەبوونی مۆبایلی زیرەک لای بەشێک لە خوێندکاران گەڕاندەوە.

بەڕێوەبەرى پەروەردەى سلێمانى گوتیشى:  هەرچەند بە فەرمیى بڕیارێک نیە لە وەزارەتى پەروەردە کە مامۆستایان پابەند بکات بە دووبارە گوتنەوەى وانەکان، بەڵام ئەگەر خوێندکاران لەو وانانەى کە مامۆستایان بە شێوەى ئۆنلاین پێشکەشیان کردووە تێنەگەشتبن، ئەوا دەکرێت دووبارە بکرێنەوە. 

لە بارەى ناڕەزایەتیى خوێندکارانى پۆلى 12ـى ئامادەیی و داواکارییەکانیان نەژاد عەبدوڵادەڵێت، خوێندکاران داوایان کردووە سەرجەمیان بەشدارى تاقیکردنەوەى وزارى بکەن یان بە چوار سفرەوە بەشداربن ئێمەش داواکانى ئەوانمان گەیاندووەتە وەزارەت.

لە بارەی دواخستنى وادەى تاقیکردنەوە وزارییەکان باسی لەوەکرد، ئەستەمە بتوانین تاقیکردنەوەکان بخەینە مانگى 7، چونکە پشووى وەرزى مامۆستایانە و هەروەها کێشەى دابینکردنى ئامێرەکانى فێنککەرەوەمان هەیە لەوکاتەدا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.