ڕاستەوخۆ

نەدیم ئۆروچ پەیامنێری ئاژانسی وڵات ئازاد کرا

reset font size increase font size

نەدیم ئۆروچ، پەیامنێری ئاژانسی وڵات، کە لە 14ـى کانوونی دووەمدا لە کاتی ڕووماڵکردن، لە گەڕەکی نووری شارۆچکەی جزیری سەر بە پارێزگای شرنەخ دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا.

بە گوێرەی هەواڵێک، کە ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردووەتەوە، هاوکات لە گەڵ دەستگیرکردنی ئۆروچدا، 20 هاوڵاتیی دیکە کە هەشتیان منداڵ بوون، بە تۆمەتی بەشداریکردن لە چالاکییەکانی دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیر کرابوون.

لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکەیدا، ئۆروچ هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە کە خرابوونە پاڵی، جەختیشی کردەوە کە تەنیا وەک ڕۆژنامەنووس و لە چوارچێوەی کاری پیشەییدا لەوێ ئامادە بووە.

لە لایەکی دیکەوە و لە درێژەی فشارەکان بۆ سەر کاری ڕۆژنامەگەری، دادگای 2ـى سزای قورسی ئێلح سزای زیندانیکردنی بە سەر محەمەد ئوچاری ڕۆژنامەنووس سەپاند.

محەمەد ئوچار کە بە هۆی نووسینەکانییەوە بە تۆمەتی (ئەندامێتی پەکەکە) دادگایی کرا، لە پێنجەمین دانیشتنی دۆسیەکەیدا، دادگا بە تۆمەتی (پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە)، سزای ساڵێک و شەش مانگ زیندانیکردنی بە سەردا سەپاند.

ئەم سزایە لە کاتێکدایە، کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکار لە ئازادیی ڕادەربڕین نیگەرانیی خۆیان لە زیادبوونی فشار بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانی باکوری کوردستان دەردەبڕن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.