ڕاستەوخۆ

نەخۆشخانەی بەخشین: پێش ئەوەی غەزەڵ مەولان وەک بریندار وەربگرین هاوەڵەکانی بردیان

reset font size increase font size

نەخۆشخانەکانە تایبەتەکەنی بەخشین و ئاسیا ڕوونکردنەوەیان لەبارەی وەرنەگرتنی شەهید غەزاڵ مەولان بڵاوکردەوە و لە کاتی برینداربوونی، نەخۆشخانەی بەخشین دەڵێت، بەبێ مۆڵەتی پۆلیس ناتوانن بریندار وەربگرن، بەڵام پێش ئەوەی غەزەڵ مەولان وەک بریندار وەربگرن هاوەڵەکانی بردیان.

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی وەرنەگرتنی شەهید غەزەڵ مەولان، کە بریندارێکی بۆردومانەکانی سەر کامپی سورداش بوو لە ڕۆژی چوار شەممە 14ـی نیسانی 2026، لەلایەن نەخۆشخانە تایبەتەکانی بەخشین و ئاسیاوە، ئەمڕۆ هەردوو نەخۆشخانەکە لەڕێگەی نوێنەرەکانییانەوە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕوونکردنەوەیان بڵاوکردەوە.

کاروان عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی بەخشین ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە بەرپرسیاری چارەسەرکردنی نەخۆشە بەبێ جیاوازیی بیروباوەڕ، بەڵام پەڕاوی دادوەریی هەیە کە ئەوان بەبێ مۆڵەتپێدان ناتوانن بریندارانی کەیسی پۆلیس وەربگرن، جیا لەوەش بەگوێرەی فەرمانی کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ناتوانن، کەیسەکانی پۆلیس وەربگرن بەبێ ئاگادارکردنەوە و کردنەوەی پەڕاو، چونکە دەبێت نەخۆشخانەی حکومیی وەریان بگرێت.

گوتیشی، سەرباری ئەوە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەماهەنگییان کردووە، بۆ وەرگرتنی بریندارەکە بڕیاری وەرگرتنی دراوە، بەڵام پێش وەرگرتنی وەڵام هاوەڵەکانی بریندارەکەیان بردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە نەخۆشخانەی بەخشین پۆلیسیان نییە تا بتوانن پەڕاوی بۆ بکەنەوە و دەست بە چارەسەرکردنی بکەن، کە پێویستی بە کردنەوەی پەڕاوی پۆلیسە.

لای خۆشییەوە هەڵگورد جەلال، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی ئاسیا گوتی، بە هیچ جۆرێک نە بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نە سەردانیی نەخۆشخانەکەیان بە فەرمیی و نافەرمیی نەکراوە بۆ وەرگرتنی بریندارەکە و لە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراودا، ئەو دۆخانە ڕەتناکەنەوە کە پێویستی بە چارەسەریی خێرایە و هەر ڕێکارێکیش پێویست بکات دواتر دەگیرێتەبەر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.