ڕێکخراوی ئاسایشی خۆراکی جیهانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) هۆشداری دەدات کە بەردەوامبوونی گرژییەکان لە گەرووی هورمز، مەترسییەکی جدی لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی دروست دەکات، ئەوەش بەهۆی پەککەوتنی هەناردەی وزە و پەینە کیمیاییەکان کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ و کەمبوونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی.
ماکسیمۆ تۆرێرۆ، ئابووریناسی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (FAO) ڕایگەیاند، وڵاتە هەژارەکان زۆرترین زیانیان بەر دەکەوێت، چونکە هەر دواکەوتنێک لە گەیشتنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی کشتوکاڵ، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر کەمبوونەوەی بەرهەم، زیادبوونی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی گەشەی ئابوریی جیهانی.
بە گوێرەی هۆشدارییەکەی فاو، گەرووی هورمز تەنیا ڕێڕەوێکی سەرەکی وزە نییە، ئەم گرژییە دەبێتە هۆی گرانبوونی تێچووی چاندن و دروێنە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش هەڕەشە لە ژیانی ملیۆنان کەس دەکات کە لەسەر هێڵی هەژارین.