بنیامین نەتانیاهۆ، سهرۆكوهزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەم بۆ دەستپێکردنی هێرشەکە، بەڵام نامانەوێت بچینە نێو شەڕێکی بێکۆتا لەگەڵ ئێران .
نەتانیاهۆ، له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ كهناڵی فۆكس نیوز گوتوشیهتی، ئەوەی کردمان بڕیارێکی بەپەلە و چارەنوسسازبوو، ئێمە دۆخێک لە ئێران دروست دەکەین، خەڵک خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن و بە دیموکراسی حکومەتی خۆیان هەڵبژێرن.
نهتانیاهۆ گوتوشیهتی، کێشەمان لەگەڵ کۆریای باکور نییە، کە خاوەنی کڵاوی ئەتۆمیشە، بەڵام ئێران هەمیشە دەڵێ، لەناوچوون بۆ ئەمریکا.