ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کردەوە.

reset font size increase font size

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتە بەغداد و لەلایەن نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە پێشوازی لێکرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا باسیان لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق کرد و شاندی پارتی چەند پێشنیاز و دیدگایەکیان بۆ حکومەتی داهاتوو خستووتە ڕوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، کۆبوونەوەکە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا بووە لە بارەی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، جەخت لە گرنگیی لێکتێگەیشتنی هاوبەش کراوەتەوە بۆ دڵنیابوون لە پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە گەشەپێدان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی هەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.