له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی كاتیی سوریا كۆبوونه‌وه و ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌یان تاوتوێكرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پلاتفۆڕمی ئێکس نوسیوویەتی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ستایشی ئه‌حمه‌د شەرعی کردووه، بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی لەگەڵ هەسەدەدا بەدیهاتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنیی و ئابورییەکان، هه‌ردوولایان تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سوریایان کردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ـی نیسانی 2026، له توركیا پێنجه‌مین كۆڕبه‌ندی ئه‌نتالیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شدارە كۆڕبه‌نده‌كه.