ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان: پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشە له‌سه‌ر سەقامگیری دروستده‌كات

reset font size increase font size

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆككۆماری توركیا جه‌خت له‌ گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌ بۆ چاره‌سه‌ری گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ده‌ڵێ، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشت و تێیدا تیشکيان خسته‌سەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له‌ ئه‌نجامى شه‌ڕدا هاتوونه‌ته‌ ئاراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردوولایان هاوڕابوون پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە له‌سه‌ر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست ده‌كات.

بۆیە جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری ڕێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا ئه‌ردۆغان سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا.

لای خۆشیەوە، نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە کار بۆ ئارامی له‌ ناوچه‌كه‌دا دەکات و پشتگیری لە هەموو هەنگاوێکی ئاشتیخوازانە و دیالۆگ دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.