سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ به‌غداد و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو و به‌رهه‌مدار بووه.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له به‌غداده له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، لەگەڵ لایەنەکان جەختیان لە کارکردنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، داکۆکی‌یان لەسەر دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێ هەرێمییەکان کرده‌وه.
ده‌شڵێت، لەگەڵ هاوبەشەکانمان گفتوگۆمان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرد و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو دووپاتکردەوە.