بەهۆی ڕاگەیاندنی ئاگربەستی کاتی ئەمریکا و ئێرانهوه، هەریەک لە نەوت و زێڕ نرخەکانیان دابەزی.
نرخی نەوت بۆ کەمتر لە 100 دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی نەوتی برێنت 72 سەنت دابەزی، ئێستا بەرمیلێک نهوت بە 95 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەدهكرێت.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش یهك دۆلار و 30 سەنت دابەزی و بەرمیلێک بە 96 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دەربارەی نرخی زێڕیش، گۆڕانکارییەکی کەمی بەخۆیەوە بینی، ههر ئۆنسەیەکی بە 4759 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و تەنها چەند دۆلارێك دابەزی.
دابەزینی نرخەکان هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری پاکستان كه بڕیاره ئهمڕۆ له ئیسلام ئاباد بهڕێوهبچێت.