ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت و زێڕ بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

reset font size increase font size

بازاڕەکانی جیهان دابەزینێکی بەرچاویان لە نرخی وزە و کانزا گرانبەهاکاندا بەخۆیانەوە بینی، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهای ئەو کاڵایانە لە ئاستێکی بەرزدا جێگیر ببوون.

دوای بەرزبونەوەی بەرچاوی نرخەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئەمڕۆ نرخی نه‌وتی خاو دابەزی هەروەها نرخی زێڕیش دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

ئەمڕۆ شەممە 2ـی ئایاری 2026، نرخی نەوتی برێنت 2.23 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی و بە 108 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسیش 3.13 دۆلار دابەزی و بە 101 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها لە بارەی نرخی زێڕیش، ئەمرۆ نرخەکەی دابەزینی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی بە نزیکەی چوار هەزار و 615 دۆلارمامەڵەی پێوە دەکرێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.