ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت و زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

reset font size increase font size

لە دوێنێوە بەرمیلێک نەوت نزیکەی 15 دۆلار و ئۆنسەیەک زێڕ زیاتر لە 70 دۆلار دابەزیوە.

ناجێگریی نرخی نەوت بەردەوامەوە و لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا بەرمیلێک نەوت زیاتر لە 15 دۆلاری نرخەکەی لەدەستداوە، ئەمڕۆ نرخی بەمیلێک نەوتی خاوی خاوی برێنت بۆ 110 دۆلار و 70 سەنت دابەزیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش بۆ 104 دۆلار و 28 سەنت دابەزیوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 124 دۆلار و 80 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکییش  110 دۆلار و نۆ سەنت بوو، پێرێش لەدوای چوار ساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 126 دۆلار.

هاوکاتی دابەزینی نرخی نەوت، نرخی زێڕیش دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی لە چوار هەزار و 640 دۆلارەوە بۆ چوار هەزار و 567 دۆلار دابەزیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 ملیۆنێک و 136 هەزار دینارە و عەیارە 22یش ملیۆنێک و 39 هەزار دینارە، عەیار 21یش 990 هەزار دینار و عەیارە 18ش 850 هەزار دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.