بەهۆی گەشبینییەکان بۆ ڕێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا، نرخی نەوت بۆ دووەم ڕۆژی یەک لەدوای یەک ڕووی لە دابەزین کرد، هاوکات نرخی زێڕیش زیاتر بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی ئایاری 2026، نرخی نەوتی برێنت یەک دۆلار و 52 سەنت دابەزی بە 108 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوتی سوکی تەکساسیش، یەک دۆلار و 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 100 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دەربارەی زێڕیش، بۆ ئەمڕۆ زیاتر بەرزبووەوە و یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار و644 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.