بەپێی داتاکانی بۆرسەی ICE کە بنکەکەی لە لەندەنە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی غازی ئەوروپا بە بەرزبوونەوەی 30% دەستیپێکردووە و بۆ یەکەمجارە لە دوای 10ی 1ی 2023وە بۆ هەر هەزار مەتر سێجا 850 دۆلاری تێپەڕاندووە.
گرێبەستەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی گەورەترین بۆرسەی ئەوروپی، کە بنکەکەی لە هۆڵەندایە، بە 853.70 دۆلار دەستیپێکرد و 31 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەم گرانییە لە نرخی غاز پەیوەندی بە ئاڵۆزبوونی زیاتری جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران هەیە، جەنگەکە 20 ڕۆژە بەردەوامە و دیار نییە کەی کۆتایی دێت.