ڕاستەوخۆ

نرخی تەماتە لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان دادەبەزێت

reset font size increase font size

نرخی تەماتە لە هەرێمی کوردستان بە بەرزیی ماوەتەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێریش دەڵێت: چەند ڕۆژێکی دیکە نرخەکەی دادەبەزێت.

ڕەجەب حاجی عەزیز سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسى ڕایگەیاند: بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کاتییە و لە نزیکترین کاتدا نرخەکەی دادەبەزێت، چونکە هۆکارەکانی گرانبوونی کۆتاییهاتنی بەرهەمی زستانە و دواکەوتنی بەرهەمی هاوینەیە کە ناوخۆیین.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەهۆی ئەوەی بەرهەمی زستانە نەماوە و سارد و سەرماش درێژەی هەبوو، پێگەیشتنی تەماتەی بەسرە و خواروی عێراق دواکەوت، بەڵام لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دێنە بەرهەم و دەکەونە بازاڕەوە، بەوەش نرخی تەماتە دادەبەزێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا نرخی تەماتە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و لە عەلوەکان هەر کیلۆیەکی بە هەزار و 500 دینار و لە هەندێک شوێنێش کیلۆیەک تەماتە بە دوو هەزار و 500 دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.