لەپاش ڕاگەیاندنى ئاگربەست لەنێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ماوەى دوو هەفتە نرخى بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بە نزیکەى 20 دۆلار دابەزى.
بەپێى بۆرسەى جیهانى لە ئێستادا نرخى بەرمیلێک نەوتى جۆرى برێنت بە 96 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا لە ماوەى جەنگى نێوان ئەو سێ وڵاتەدا نرخى بەرمیلێک نەوت گەشتبووە 116 دۆلار.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى ڕابردوو هەریەکە لە ئەمریکا و ئیسرائیل بەنێوەندگیرى پاکستان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەى دوو هەفتە ئاگربەستیان ڕاگەیاند.