دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 27-3-2026 شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل چەندین ناوەندی ئەتۆمیی، سەربازیی و پیشەسازیی ستراتیژییان لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران کردە ئامانج.
ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕایگەیاند، کارگەی بەرهەمهێنانی "کێکی زەرد" كه مادهیهكه له بهرههمهێنانی یۆرانیۆمدا بهكاردێت، لە ئەردەکانی پارێزگای یەزد و کۆمەڵگەی "ئاوی قورس"ـی خەنداب لە ئەراک، کراونەتە ئامانج.
ههر ئهمڕۆ دوو کۆمەڵگەی گەورەی پیشەسازیی ئاسن لە ئەسفەهان و ئەهواز، كراونهته ئامانج و بۆردومان كراون.
له بهرانبهردا، سوپای پاسدارانی ئێران، ههڕهشهی تۆڵهكردنهوه دهكات و دهڵێت، شەش کارگەی پۆڵای لە ناو خاکی ئیسرائیل و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەستنیشان كردوون، بۆ ئهوهی هێرشیان بكاته سهر.
دهشڵێت، ئەم لیستە نوێیەی ئامانجەکان لەسەر بنەمای زانیاریی وردی مەیدانی و ناسینەوەی تەواوی ژێرخانی پیشەسازیی ئەو وڵاتانە ئامادە کراوە، کە وەک هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا هەژمار دەکرێن.
سوپای پاسداران گوتوشیهتی، وەڵامیان تەنها لە کەرتی پیشەسازیی پۆڵادا نامێنێتەوە، بەڵکو پلان بۆ وەڵامێکی توندتر داڕێژراوە، کە تەواوی بەرژەوەندییەکانی لایەنی بەرامبەر لەخۆبگرێت.
ئهو شوێنانهی سوپای پاسداران دیارییكردوون بۆ ئهوهی هێرشیان بكاته سهر:
- کۆمەڵگەی (حەدید) لە ئەلجبەیلی سعودیە "گەورەترین ناوەندی بەرهەمهێنانی پۆڵایە لە ناوچەکەدا و توانای ساڵانەی دەگاتە شەش ملیۆن تۆن".
- کۆمەڵگەی (ئیمارات ستیڵ ئارکان) لە ئەبوزەبی "ناوەندێکی ستراتیژیی ئیماراتە و توانای بەرهەمهێنانی 3.5 ملیۆن تۆن پۆڵای هەیە".
- کۆمەڵگەی (فولاز) لە ئەلحەدی بەحرەین "ناوەندێکی سەرەکییە، کە لە چەندین کارگه پێکهاتووە و توانای 1.7 ملیۆن تۆنی هەیە".
- کۆمەڵگەی کوەیت ستیڵ لە شەعیبە، "کارگەیەکی سەرەکی کوەیتە و ساڵانە 1.2 ملیۆن تۆن پۆڵا بەرهەم دەهێنێت".