ڕۆژی دووشەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2026، لە پیرمام مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا کە باسی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدڕاڵ و پشتیوانیکردنی کردەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پرسی دەنگدان لەسەر بودجەی گشتی، دەرکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.