مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات هه‌نگاوی یه‌كلاكه‌ره‌وه دژی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه بگرێته‌به‌ر، كه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكیدا، كه له تۆڕی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا و ناوچە مەدەنییەکان لە هەولێر دەکات.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەم کردەوە دەستدرێژییە بە ئەنقەستانە، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست ده‌كه‌ن.
مه‌سرور بارزانی، گوتوشیه‌تی: "ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە هەنگاوی دەستبەجێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه بەرانبەر ئەو گروپ و میلیشیا چەکدارە له‌یاساده‌رچووانه بگرێته‌به‌ر، كه هێرشه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه، سه‌دان هێرشی موشه‌كیی و درۆنیی، له لایه‌ن ئێران و گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق "به‌ره‌ی مقاوه‌مه" كراونه‌ته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.