مه‌سرور بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ كردووه.
حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، هه‌ردولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، پێویسته ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بپارێزرێت.