مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا لە پانێڵێکدا لە دیداری مێری لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، دەرفەتێکی مێژوویی و گەورە لەبەرپێدایە بۆ بونیادنانی سوریایەکی نوێ، و جەختی کردەوە کە پڕۆسەی تێکەڵکردنەوەی هێزەکان بەردەوامە و گەڕانەوەی بۆ نییە.
لە گوتارەکەیدا لە دیداری مێری، مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان دروستکردنی سیستەمێکی نوێی دەسەڵاتە لە سوریادا بە جۆرێک کە هەموو پێکهاتەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە تێیدا بەشدار ببن. دەشڵێت: "لایەنە نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتی لە پڕۆسەی تێکەڵکردنەوە دەکەن و سەرەڕای ئاستەنگ و گرفتەکان، پڕۆسەکە بەڕێوە دەچێت و پاشگەزبوونەوەی لێ نییە."
سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و هەیکەلییەت و ناسنامەی هێزەکان، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سوریا ڕوونی کردەوە، هێشتا لە سوریا کێشەی ئەمنی هەن و بە تەواوی چارەسەر نەکراون، بەڵام جەختی کردەوە کە "هێزە ئەمنییەکانمان بە ناسنامەی تایبەتی خۆیانەوە بەشداری لە ڕێزەکانی سوپای سوریادا دەکەن."