فهرماندهیی گشتیی ههسهده رایگهیاند، دەبێت پێگەی کورد و تایبەتمەندییە کلتوورییەکانیان لە داهاتووی سیاسیی سوریادا پارێزراو بێت و سیستمێکی وا بچەسپێت گەرەنتی ئاسایشی هاووڵاتیان بکات.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە پەراوێزی کۆنفرانسی میونشن به رۆژنامەوانانی راگهیاند، کێشەی ئێمە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەسەر ناو و ناونیشانەکان نییە، بەڵکو پێداگریییە لەسەر مافی رەوای کورد بۆ بەڕێوەبردنی ناوچە کوردییەکان.
ئاشکراشیکرد، لە دیدارە دیپلۆماسییەکانیان لە میونشن، داوایان لە هێزە نێودەوڵەتییەکان کردووە ببنە گەرەنتیکار، لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکانی کورد و دیمەشق، بۆئەوەی ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی هێرش و گرژییەکان بکرێت.
لەبارەی پرسە سەربازییەکانیش، مەزڵوم عەبدی ئامادەیی هەسەدەی نیشاندا هێزەکانیان لەچوارچێوەی چوار لیوای تایبەتدا ببنە بەشێک لە سوپای سوریا، هەروەها لە وڵامی پرسیارێک لەبارەی پێشمەرگەی رۆژ وتی، دەرگای گەڕانەوە بۆ هەر لاوێكی کورد واڵایە و دەتوانن لەناو لیواتایبەتەکاندا، ئەرکە نەتەوەییەکانیان جێبەجێبکەن.