مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هەسەدە و زیاد ئەلعەییش نوێنەری حکومەتی کاتیى لە حەسەکە کۆبونەوە و تێیدا نورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە و ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر بەشداربوون و گفتوگۆ لەبارەى گەڕانەوەی ئاوارەکان کرا.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ههسهده، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرس تاوتوێکراون، لەوانەش وەک ئازادکردنی دیلەکان و زیندانیانى هەردوولا و وەک پرۆسهیهكی گرنگ جەخت لە بەردەوامى کرایەوە، چونکە متمانەی نێوان هەردوولا پتەوتر دەکات و هەنگاوێکە بۆ پاڵپشتی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوولا پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانیان بۆ زێدى خۆیان و ڕێگاکانی ئاسانکارییان بۆ پڕۆسەکانی یەکخستنی دامەزراوەکان تاوتوێکرد، هەروەها ئاماژەیان بەو هەنگاوانە کرد کە لەو چوارچێوەیەدا گیراونەتەبەر.
باس لەوەش کراوە، بڕیاری دەرکردنی لێبوردنى ئازادکردنى زیندانیان و دیلەکان دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی ئەم کۆبوونەوەیە بووە، کە پاڵپشتی هەوڵەکان دەکات بۆ سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئاوارەکانی سەرێکانی گفتوگۆى لەبارەوەکرا، هەروەها هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە بارودۆخێکی سەلامەتدا لە دوای پشووی جەژن درێژەیان دەبێت .
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەپاش کۆبونەوەکە حکومەتى کاتى سوریا بڕیاریدا 300 دیل ئازاد بکات.