ڕاستەوخۆ

مەزڵوم عەبدی: دیدارەكه‌م له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هاوکارییە هاوبەشەکانمان بەهێزتر دەکات

reset font size increase font size

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگه‌یاند، دیدارەكه‌ی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی هاوکارییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر دەکات و نیشانەی پابەندبوونیانە بۆ بونیاتنانی پەیوەندیی بەهێز.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ لە سلێمانی مه‌زڵوم عه‌بدی سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی كرد، له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی و نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده‌ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رهه‌مداربوون و باسیان له‌ دۆخی سوریا و رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و حكومه‌تی دیمه‌شق كردووه‌.

ده‌شڵێ، دیدارەکەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بەرهەمدار بووە و هاوکاری و کاری پێکەوەیی لەبەرچاو دەگرین بۆ هێنانەدی ئاییندەیەکی باشتر بۆ گەلەکەمان.

ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو دیدارەیان هاوکارییە هاوبەشەکانیان بەهێزتر دەکات و نیشانەی پابەندبوونیانە بۆ بونیاتنانی پەیوەندیی بەهێز.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند، لەگەڵ نێردەی ئەمریکا تاوتوێی دوایین دۆخی ناوچەکە و ئەو رێککەوتنەیان کردووە کە لە 29ی کانوونی دووەمی رابردوو کراوە.

دەشڵێت، ئەو دیدارە دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تێڕوانینەکان لەبارەی رێگەکانی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکە و کارکردن پێکەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە گەلی سووریا پێیدا تێپەڕ دەبن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.