ڕاستەوخۆ

مەزلووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری سووریا دەستنیشان کرا

reset font size increase font size

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری کاتی سوریا، لە فەرمانێکی سەرۆکایەتیدا مەزڵووم عەبدیی بە ناوی تەواوی خۆیەوە (مستەفا خەلیل عەبدی) وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆمار دەستنیشان کرد و وێنەی فەرمانە فەرمییەکەشی بڵاو کردەوە.

ئەم بڕیارە پاش ئەوە هات کە لە ٢٥ی ئەم مانگەدا، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە دیمەشق کۆتاییهاتنی فەرمیی ئەرکەکانی هەسەدەی وەک "هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ" ڕاگەیاند و تێکەڵبوونی تەواوەتیی بە ڕیزەکانی سوپای سوریا خستە بواری جێبەجێکردنەوە. پڕۆسەی تێکەڵبوونەکە دەستپێکێکی مێژوویی هەبوو کە لە ٢٩ی کانوونی دووەمدا دەستی پێکردبوو.

مەزڵووم عەبدی یەکێکە لە کەسایەتی و سەرکردە دیار و ناسراوەکانی ڕۆژاڤای کوردستان، و ئەم هەنگاوە نوێیەش وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە دۆخى سیاسی و سەربازیی وڵاتەکەدا لێک دەدرێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.