لە وەڵامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئێران 30 مووشەکی بالیستیکی ڕەوانەی ئیسرائیل کرد و لە حەیفا و جەلیلی دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
هاوکات ئاژانسی ئیسرائیل 12 ئاماژەی بەوە کردووە، شەپۆلی دووەمی هێرشەکانی سەر ئێران دەستیپێکردووە، میدیا فەرمییەکانی ئێرانیش باس لەوە دەکەن بنکەی هێزە دەریاییەکان لە شارۆچکەی کەنارەک و بەندەرعەباس لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان کراوەتەەسەر، کە هەردووکیان گەورەترین بنکەی هێزە دەریاییەکانی ئێرانن.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڵاویکردەوە، بەشێک لە کارمەندانی بنکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەلعودەیدی قەتەر، سەرقاڵی چۆڵکردنی بنکەکەن.
بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید گەورەترین بنکەی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و نزیکەی 10 هەزار سەرباز لەوێ جێگیراون.