میدیایهكی ئهمریكی بڵاویكردهوه، وڵاتانی کەنداو ڕووبەڕووی کەمی موشەکی بەرگریی بوونەتەوە و داوایان لە ئەمریکا کردووە بە زووترینکات هاوکارییان بکات.
ماڵپەڕی سی بی ئێس ڕاگەیاند، کۆشکی سپی ئاگادار کراوەتهوه لهوهی کۆگاکانی موشەکی بەرگریی وڵاتانی کەنداو خهریکە بەتاڵ دەبنهوه، بەو هۆیەشەوە ناچارن هەڵبژاردن بکەن کە کام موشەک یان درۆنی هێرشبەر لە ئاسماندا بتەقێننەوە و کامەیان پشتگوێ بخەن.
باسی لهوهشكردووه، کۆشکی سپی تاوتوێی ئەم بابەتە هەستیارەی کردووە و لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ خێراکردنی ناردنی چەک، بەڵام سەرچاوە هەرێمییەکان رایانگەیاندووە، پرۆسەكە بە خێراییە ناچێته پێش.