ڕاستەوخۆ

مه‌سعود بارزانی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین به‌ ڕێککەوتنی گوماناویی یاری بە ئیرادەی كەركوكییەكان بكرێت

reset font size increase font size

مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بوون، كه‌ لەڕێگەی درێژەپێدان بە ڕێککەوتنی گوماناویی یاری بە ئیرادەی خه‌ڵكی كه‌ركوك بكرێت.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماكسیم ڕۆبین، كونسوڵی ڕوسیا لە هەولێر، مه‌سعود بارزانی له‌ باره‌ی دۆخی ئێستای كه‌ركوك و پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری شاره‌كه‌ قسه‌ی كرد و گوتی، "بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدا نین، لەڕێگەی درێژەپێدان بە سەفەقاتی گوماناویی ئۆتێل ڕەشید، یاری بە ئیرادەی دەنگدەرانی كەركوك و چارەنوسی كەركوكییەكان بكرێت".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌بێت كه‌ركوك ببێته‌ شارێك، كه‌ نمونەی پێكەوەژیان و برایەتیی پێكهاتەكان بێت.

بارزانی گوتیشی، پارتی هەمیشە لەگەڵ مافی هەموو پێكهاتەكان بووە و زۆرجار لە پێناو پێكهاتەكان و خەڵكی دیکە لە مافی خۆی خۆش بووە و قوربانیی بە دەستكەوتەكانی داوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.