مه‌سعود بارزانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سنوری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كه ئه‌وپه‌ڕی تاوانكاریی و زوڵمه.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند "به‌هۆی درۆنی ئێرانیه‌وه هاوڵاتیی مه‌ده‌نی و بێ تاوانی كوردستان شه‌هید ده‌بن، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی تاوانكاریی و زوڵمه".
گوتوشیه‌تی: "هێرشه‌كه تاوانكارییه و شه‌هامه‌تی تیا نییه هاوڵاتی بێ‌تاوان شه‌هید بكه‌یت".
بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان له هه‌موو هێرش و په‌لامار و درۆنه‌كان به هێزتره و هه‌رگیز ناشكێت.
مه‌سعود بارزانی، ده‌شڵێت، گه‌لی كوردیش پشتی به خودا و ڕه‌وایه‌تیی دۆزه‌كه‌ی قایمه.
شه‌وی ڕابردوو لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوه‌وه ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك بە ناوی مو‌سا ئەنوەر له گوندی (زەرگەزەوی) لە سنوری شارەدێی دارەشەکرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، بۆردومان كرا و بەهۆیەوە خۆی و هاوسەرەکەی گیانیان لەدەستدا.
ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، درۆنه‌كه بۆمبڕێژكراو بووه و له ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ماڵه‌كه كراوه.