به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێك، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات له‌گه‌ڵ شانده‌كه، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریش ئاماده بووه، تێیدا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق باس له دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سه‌رێكانی كراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه، باس لە دۆخی گشتیی شارەکە و لادێکانی دەوروبەری و بارودۆخی ئێستای ئاوارەکان و میکانیزمەکانی ڕێکخستنی گەڕانەوەیان كراوه، هاوكات گوێ له داواكاریی ئه‌ندامانی شانده‌كه گیراوه.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا مه‌زڵوم عه‌بدی جەختی لەوە کردەوە، پرسی ئاوارەكانی سه‌رێكانی له پێشینه‌ی كاره‌كانیانه و به‌رده‌وام له دیداره‌كانیاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، جه‌خت له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و شكۆدارانه و دوور له مه‌ترسی.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاماده‌بوانی كۆبوونه‌كه جەختیان لە سەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەماهەنگی و هەوڵە هاوبەشەکان کردەوە بۆ خێراکردنی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاواره‌كان.