سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند، سهربازێكین له هێرشی موشه‌كیدا له سنووری هه‌ولێر گیانی له ده‌ستداوه و هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانیان قبوڵكراو نییه.
شەوی ڕابردوو، بە درۆن هێرش کراوەیە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە لە سنووری مەلا قەرەی سه‌ر به هه‌ولێر، بنكه‌كه راوێژکار و راهێنەری سەربازیی فەرەنسایی تێدا نیشتەجێبوون و بەهۆیەوە حەوتیان بریندار بوون، دواتر كه‌سێكیان گیانی له ده‌ستدا.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه، ئیمانیۆل ماكرۆن سەرۆککۆماری فەرەنسا لە ئێکس رایگەیاند، کوژراوەکە ناوی ئارنۆ فریان بووە و پلەکەی ئەفسەری باڵا بووە لە فەوجی 7ـی هێزە چیانشینەکان، ئه‌و لە پێناو فەرەنسا و لە کاتی هێرشێکدا لە هەولێر لە عێراق گیانی سپارد."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانیان لە ساڵی 2015ـەوە خەریکی شەڕی داعشن، بۆیه “ ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە."