دوای ئەوەی گەنجێکی راستڕەوی فەرەنسای تەمەن 23 ساڵ، بەناوی کوینتن دیرانک، کە بەهۆی پێکدادانی گرووپە راستڕەو و چەپڕەوەکان و بەرکەوتنی زەبر بە مێشکی گیانی لەدەستدا، خۆپیشاندان شاری لیۆنی گرتووەتەوە، ماكرۆنیش داوای دانبەخۆداگرتنیان لێدەکات.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن راستڕەوەکانەوە رێکخرا بوو، وێنەی دیراکیان بەرزکردبووەوە و دروشمی ' دادپەروەری بۆ دیرانک'ـیان دەگوتەوە، پۆلیسی شارەکەش رێوشوێنێکی ئەمنی توندی گرتووەتهبەر.
لە کاردانەوەی کوژرانی گەنجەکە و خۆپیشاندانهكان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا داوای ئارامگرتن لە خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێ، ئێستا کاتی بەبیرهێنانەوە و رێزە بۆ ئەو گەنجە هاونیشتیمانەیەمان کە کوژرا، دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگیرێت و ئارامبگرن.
سی ئێن ئێن لەزاری چەند هاوڕێیهكییهوە باسی هۆکاری کوژرانی دیراک دەکات و دەڵێ، لە 10ـی ئەم مانگە لە کاتی گوتاری پەرلەمانتارێکی راستڕەو، گرووپێکی چەپ گوتاریان دژیان گوتووتەوە و گەنجەکەش بۆ پاراستنی هاوڕێکانی لەوێ بووە، بەڵام بە بۆکس و شەق هێرشکراوەتەوە سەری و زیان بە مێشکی گەیشتوووە، دوای دوو رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی ئهو زهبرانهی بهری كهوتبوو گیانی لەدەستدا.
