دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن دەستیپێکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاند، دانوستانەکان بۆ کۆتاییهێنانە بە چالاکییە چەکدارییەکانی حزبوڵڵا، لە بەرانبەریشدا حزبوڵڵا هەر جۆرە گفتوگۆیەک لەم بارەیەوە ڕەتدەکاتەوە.
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان حکومەتی لوبنان و ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە 14ـی نیسانی 2026، بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن پایتەختی ئەو وڵاتە دەستی پێکرد.
دەشڵێت، ئامانجی سەرەکیی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە سەرجەم چالاکییەکانی حزبوڵڵا و چەککردنی ئەو گروپەیە لەلایەن حکومەتی لوبنانەوە. هیواشی خواست، دانوستانەکان دەستپێکردنی پڕۆسەیەکی نوێ بێت.
هاوکات ئۆفیسی سەرۆککۆماری لوبنانیش بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند، بابەتی سەرەکیی دانوستانەکان دروستکردنی ئاگربەستێکی هەمیشەییە لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل.
ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ 13ـی نیسانی 2026، نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا ڕایگەیاند، هەر جۆرە گفتوگۆ و دانوستانێک لە نێوان حكومهتی لوبنان و ئیسرائیل لەم بارەیەوە ڕهتدهكەنەوە . ڕاشیگەیاندبوو، ئامانجی ئیسرائیل وێرانكردنی هێز و توانای لوبنانییهكانه.