ڕاستەوخۆ

لە کەرکوک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە نزیک سەنتەری ڕۆشنبیری شاری کەرکوک، ژمارەیەک هاوڵاتی بوونە قوربانی و زیانێکی زۆر لە شوێنی ڕووداوەکە کەوتەوە.

پەیامنێری "نوچە تیڤی" لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، بارهەڵگرێک لە شەقامی دەروازە لە نزیک سەنتەری ڕۆشنبیریی شاری کەرکوک کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ئەم ڕووداوەکەوە تاوەکو ئێستا پێنج هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 14 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ڕووداوەکە زیانێکی زۆری ماددی بە چەندین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان گەیاندووە کە لەو کاتەدا لە شەقامەکەدا بوون و بەشێکیان بەهۆی ئاگرەکەوە سووتاون.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بگوازنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.