کەمێک پێش ئێستا هێرشێکی درۆنی کرایە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکان زیانی گیانیی نەبووە.
نزیک کاتژمێر یازدەی شەو، پێنج درۆنی خۆکوژ کەمپی ئازادیی لە سنوری شاری کۆیەیان کردە ئامانج، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان تەنها زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیی و برینداری نەبووە.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، بەشێک لە درۆنەکان لە ئاسمانی شارەکە تەقێندراونەتەوە.