ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، رێپێوانی ژنان لە گۆڕەپانی ژنی ئازادەوە له كۆبانێ دەستی پێکرد، ژنان بە بەرزکردنەوەی ئاڵاکانی کۆنگرە ستار و هەروەها ئاڵای سەوز و سوور و زەرد، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەرخۆدان ژیانە" و "بژی بەرخۆدانی رۆژاڤا"یان، دەوتەوە، دوای رێپێوانەکەش، ژنان لە گۆڕەپانی شەهید عەگید گردبوونەویەکیان رێکخست.
خوناڤ خەلیل، لە کانتۆنی فورات وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و وتی، ئێمە بە ئیرادەی ژنانی خۆڕاگر، دەستکەوتەکانی شۆڕشی رۆژاڤا دەپارێزین، وتیشی، ژن لەبەردەم داگیرکاریی و پیلانگێڕییەکان بەرخۆدان دەکات و بە جیهانیان سەلماندووە، خاوەنی هێزن و دەتوانن جیهان بگۆڕن.
ههروهها بڕینی کەزیەی شەڕڤانێکی ژنی لەلایەن چهكدارانی دیمهشقهوه شەرمەزارکرد و ئاماژهی بهوهكرد، ئێستا بە ملیۆنان کەزی هەیە، ژنان بە کەزیەی خۆیان، شۆڕشیان دەستپێکرد و ئێستاش بە کەزیەی خۆیان درێژە بە بەرخۆدان دەدەن.