بە بۆنەی 6ـی نیسان، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە تیرۆركراوهكان لە تورکیا، هەردوو کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا (MKG) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات (DFG) ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند: "پێنووسی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لەسەر زەوی نامێنێتەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، 6ـی نیسان وەک یادکردنەوەیەک بۆ حەسەن فەهمی بەگ دیاریکراوە کە لە ساڵی 1909 لەسەر پردی گەلاتە له توركیا تیرۆرکرا و بە یەکەمین قوربانیی رێگەی ڕۆژنامەگەری دادەنرێت.
هەروەها لە ساڵی 1997ـەوە ئەم ڕۆژە وەک "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە شەهیدەکان" ناسێنرا و دواتر لە 2005 ناوەکەی گۆڕا بۆ "ڕۆژی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان."
هەردوو ناوەندە کوردییەکە ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە پێناو ئاشکراکردنی ڕاستییەکان و گەیاندنی دەنگی گەلدا کراونەتە ئامانج، لە مێژووی خەباتی ئازادیی چاپەمەنیدا بە زیندوویی دەمێننەوە."
ئهوهشهاتووە، "هەوڵدان بۆ شکاندنی پێنووسی ڕۆژنامەنووسان، هەوڵە بۆ بێدەنگکردنی ڕاستی، بەڵام فشار و هەڕەشەکان نەیتوانیووە ڕێگری لە کاروانی چاپەمەنیی ئازاد بگرێت."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بە ڕێزەوە یادی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە کراوەتەوە کە لەو پێناوەدا گیانیان بەخشیوە و دووپاتیدەکەنەوە "ئەرکی ئێمەیە خەباتەکەیان گەورەتر بکەین و هێڵی چاپەمەنیی ئازاد بەرەو پێش ببەین."