بەبۆنەی چواری نیسانەوە كه ڕۆژی له دایكبوونی عه‌بدوڵا ئۆجالان دامه‌زرێنه‌ری په‌كه‌كه، لە گوندەکانی سنووری پێنجوێن هەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو، هه‌روه‌ها لە کەمپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور 18ـیەمین میهرەجانی کلتوری به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بە بۆنەی چواری نیسان، ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دامەزرێنەری پەکەکە لە چەندین ناوچەی جیاوازی کوردستان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دران.
لە گوندەکانی سەر بە شاری پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، بە پێشەنگایەتی گەنجان و ژنان هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوەچوو، ئەم چالاکییە ساڵانە ئەنجام دەدرێت، وەک هێمایەک بۆ نوێبوونەوەی سروشت و ژیان دەبینرێت.
لەلایەکی دیکەوە، لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، 18ـیەمین میهرەجانی کلتوری و وەرزشی 4 نیسان لە سێیەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
عه‌بدوڵا ئۆجالان ساڵی 1949 له گوندی ئامارای باكووری كوردستان له دایكبووه، ساڵانه له‌م ڕۆژه‌دا له شاره‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ده‌چن.



