بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی فورات، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕێکاری نوێیان گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لەو شۆفێر و خاوەن مولیدانەی لە دەرەوەی ڕێسا بەرکارەکان نرخی سووتەمەنییان گران کردووە.
ئاژانسەکە نوسیوویەتی، سەرەڕای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر نرخی سووتەمەنیی پاڵپشتیکراوی بۆ مولیدە و پاسەکان گران نەکردووە، بەڵام خاوەن مولیدە و شۆفێرەکان بەبێ ڕێگەپێدانی لایەنی پەیوەندیدار کرێی گواستنەوە و نرخی ئەمپێریان لەسەر هاوڵاتییان بەرز کردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بۆ ڕێگریکردن لەو سەرپێچییانە و خراپ بەکارهێنانی کارتی سووتەمەنی، لە 27ـی نیسانەوە لە تەواوی پارێزگای حەسەکە دەست بە سەرژمێری ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە کراوە.