لە شاری وانی باکووری کوردستان، زیاتر لە 850 کەس کێبڕکێ لەسەر تەنها 60 هەلی کار دەکەن؛ ئەم ڕێژە بەرزەی داواکارییش قەیرانی قووڵی بێکاری و دۆخی نالەباری دارایی شارەکەی زیاتر ئاشکرا کردووە.
ئەو 60 هەلی کارەی ڕاگەیێندراون، کاتیین و تەنها بۆ ماوەی پێنج مانگ و 29 ڕۆژن و کەمترین مووچەیان بۆ دیاری کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کارەوە، تەنانەت ژنان، بەساڵاچووان و دەرچووانی زانکۆش بۆ وەرگرتنیان سەرەیان گرتووە و ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاییکردنی هەر جۆرە کارێک دەربڕیوە.
بەگوێرەئ ئامارە فەرمییەکان، ڕێژەی بێکاری لە شاری وان گەیشتووەتە نزیکەی 13%، بەوەش شارەکە لەسەر ئاستی تەواوی تورکیا و باکووری کوردستان، لە پلەی دووەمی بەرزترین ڕێژەی بێکاریدا دێت.