بەڕێوەبەری سەنتەری ئۆتیزم لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: زیاترلە 45 منداڵی ئۆتیزم لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون و لەئێستادا 30 منداڵیان لەسەنتەری ئۆتیزم ڕاهێنان وەردەگرن.
ئاوارە نەورۆز بەڕێوەبەری سەنتەر ئۆتیزم لە هەڵەبجە بە نوچە تی ڤی ڕاگەیاند، بەهۆی بارودۆخی شەڕى ئێران ئەمساڵ نەمانتوانی چالاکی ڕێک بخەین و تەنها بەپێشانگایەکی شێوەکارى ساڵیادەکەمان کردەوە.
دەشڵێت: وێنەکێشان بەشێکە لە چارەسەری منداڵانی ئۆتیزم و ئێمەش لەو ڕووەوە هاوکاریان دەبین و ڕاهێنیان پێدەکەین.
گوتیشى: ئەمڕۆ لە چوارچێوەى بەڕیوەچوونى ساڵیادەکەدا پێشانگایەکى شێوەکاریمان کردووە.