لە هەڵەبجە ژنێک لە ماڵەی خۆیدا خولێکی هاوینەی بۆ منداڵانی گەڕەکەیان کردووەتەوە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە هەم منداڵان لە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دوربخاتەوە، هەم کەشێکی ئاسایی و منداڵانە بۆ منداڵە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی خۆشی دروست بکات.
مامۆستا شادان دەڵێت، بێجگە لە فێرکردنی منداڵانی گەڕەک، دەمەوێت منداڵەکەی خۆشم تێکەڵ بە کۆمەڵگا بکەم.
خولەکەشی ناوناوە خولی هاوڕێیانی منداڵەکەم.