ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵێکدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 61 ژن لەسێدارە دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بێجگه له حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان، 130 حاڵه‌تی كوشتنی ژنانیش تۆمار كراوه.
ڕێكخراوه‌كه ده‌شڵێت، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر لە 74 حاڵەتی دەستدرێژیی و هەراسانکردنی سێکسیی و 187 حاڵه‌تی توندوتیژیی خێزانی تۆمارکراون.
باسی له‌وه‌ش كردووه، 13 ژن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون بە باڵاپۆشی زۆرەملێ دەستبەسەر کراون.
له دوای كوژرانی ژینا ئه‌مینی و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2022 له ئێران، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر ژنان زیاتر كردووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، به تۆمه‌تی جۆراوجۆر، هه‌زاران ژن له‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ی جۆراوجۆر بوونه‌ته‌وه.