له ڕۆژی شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی بارانبارین و ته‌م و هه‌وره بروسكه ناوچه جیاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه و تا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسیی عێراق ڕایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی سارد له باكوری كیشوه‌ری ئه‌فریقاوه ڕوو له ناوچه جیاكانی عێراق ده‌كات و تا ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسیی عێراق ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه له ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق باران ده‌بارێت و دواتر شه‌پۆله‌كه ڕوو له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات.
پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق نیشان دەدات، له هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باکوری عێراق و هەرێمی کوردستانیش ئه‌گه‌ری بارینی ته‌رزه هه‌یه.
ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باشوری ڕۆژهه‌ڵات مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوا با چالاك ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ته‌پ و تۆز و ئاستی بینین له ناوچه بیابانییه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه.
پێشتریش کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سەقامگیر و ئاسمانی ساماڵ و نیمچەهەوری بۆ سبەی لە هەرێمی کوردستاندا پێشبینی کردبوو.