ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی باکوری کوردستان ئاگری نەورۆز كرایهوه و نهورۆزی ئهمساڵ پیرۆزكرا.
لە چوارچێوەی پیرۆزباییەکاندا ئەمڕۆ لە شارەکانی باتمان، مەلەتی، نسێبین، خەلفەتی، قۆسەر، میدیات، کۆپ و میسیرجە ئاگری نەورۆز هەڵکرا، پیرۆزباییەکان لە ژێر دروشمی "ئازادی و یەکێتی دیموکراتیک" ئەنجامدران.
هەزاران کەس لە پیرۆزباییەکاندا بەشداربوون و هاوڵاتییان بانگەوازی بەستنی "یەکێتی کورد" و ئازادی عەبدوڵا ئۆجەلانیان کرد، دواتریش پەیام و هەڵپەرکێ ئاهەنگەکان کۆتاییان پێهات.
بڕیارە سبەینێ لە شارەکانی قەرس، ئادییامان، ئایدن، جۆلەمێرگ، سەمسور و قۆسەر پیرۆزباییەکانی ئاهەنگی نەورۆزی 2726ی کوردی بەڕێوەبچن.


