ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچکەی شێخان ڕووداوێکی خنکان لە نێو ڕووبارێکدا ڕوویدا. منداڵێک لە کاتی مەلەکردندا گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا.
ڕووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕووباری نێردۆشی کۆمەڵگەی چڕە لە شارۆچکەی شێخانی سنوری دهۆک ڕوویداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو منداڵەی خنکاوە ناوی غازی سامرە و تەمەنی 12 ساڵە، شوانکارەیە و بە مەبەستی مەلەکردن ڕووی لە ڕووبارەکە کردوە و بەهۆی نەشارەزاییەوە خنکاوە.
لەدوای ڕووداوەکە تەرمەکەی بە هاوکاریی خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.